ترەمپ: هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی تورکیا دەکەم

سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند هەفتەی داهاتوو لە کۆشکی سپی پێشوازی لە سەرۆکی تورکیا دەکات، ئەمەش دوای ئەوەی هەر دوو سەرۆکەکە لە کۆبوونەوەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک بەشداری دەکەن.
هەینی 19ـی ئەیلوولی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تروس) نووسیویەتی: لە 25ی ئەیلوولی 2025، لە کۆشکی سپی میوانداری ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا دەکەم.
باسی لەوەش کردووە، لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کار لەسەر چەندین ڕێککەوتنی بازرگانی و سەربازی دەکەین، لەوانە کڕینی فڕۆکەی بۆینگ، ڕێککەوتنێکی گەورەی لەسەر فڕۆکەی جەنگی F-16 و گفتوگۆکردن لەبارەی فڕۆکەی جەنگی F-35، کە چاوەڕوان دەکەین بە شێوەیەکی ئەرێنی کۆتایی پێبێت.
سەرۆکی ئەمەریکا ئاماژەشی داوە، هەمیشەی لەگەڵ ئەردۆغان پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەبووە.
هاوکات لە ساڵی 2019ـەوە ئەمە دەبێتە یەکەم سەردانی ئەردۆغان بۆ کۆشکی سپی لە ماوەی یەکەم خولی سەرۆکایەتیی ترەمپدا،چونکە پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا نەبوو. هەروەها دۆناڵد ترەمپ لە یەکەمین خولی سەرۆکایەتی دا، تورکیای لە پرۆگرامی سەرەکی فڕۆکەی جەنگی F-35 دوورخستەوە، ئەمەش دوای ئەوا هات کە تورکیا سیستەمی بەرگری مووشەکی ڕووسی S-400ـی کڕی.