باڵیۆزی بەریتانیا داوا دەکات رێککەوتنی شنگال بە خێرایی جێبەجێبکرێت
باڵیۆزی بەریتانیا: دەبێ هێزە چەکدارەکان لە شنگال بکشێنەوە
.jpg)
K24 – ھەولێر:
باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق رایگەیاند، ئێمە كار دەكەین بۆ ئەوەی دڵنیابین لە كشانەوەی ھێزە چەكدارەكان لە شنگال.
ستیفن هیکی، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق گوتی: "بەریتانیا پێشوازی لە رێککەوتنی شنگال دەکات و هیوادارین حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق و نەتەوەیەکگرتووەکان کاری هاوبەش بکەن و ئێمەش یارمەتی و پشتیوانی رێککەوتنەکە بکەین".
گوتیشی: "دەمانەوێت بە یەکەوە لە گەڕانەوەی پارێزراوی ئێزدییەکان بۆ شنگال دڵنیابین".
ھەروەھا جەختیكردەوە: "دەبێ رێککەوتنی شنگال بەخێرایی جێبەجێبکرێت".
ئاشكراشیكرد، "بە گوێرەی رێککەوتنەکە دەبێت هێزە چەکدارەکان لە شنگال بکشێنەوە. ئێمە لە نزیکەوە کار لەگەڵ نەتەوەیەکگرتووەکان و ئەمهریکا و وڵاتانی ناوچەکە دەکەین، بۆ ئەوەی دڵنیابین لەوەی بە هێزە چەکدارەکان لە شنگال دەكشێنەوە".