یەکێتی ئەوروپا دوا وادە دەداتە تورکیا
ئەگەری سەپاندنی سزا بەسەر تورکیادا هەیە
K24- هەولێر:
سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا رەتی دەکەنەوە رێگا بە تورکیا بدەن، کەشتی دۆزەرەوەی گازی سرووشتی بۆ دەریای ناوەڕاست بنێرێت و وادەیەک بۆ سزادانی دیاری دەکەن.
چالرس میشێل، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانی لە برۆکسل رایگەیاند، مانگی 12 دیدارێک ئەنجام دەدەین. پلانمان هەیە دەستێوەردان بکەین و دۆخی دەریای ناوەڕاست و تورکیا چارەسەر بکەین.
راشیگەیاند، باسیش لە کردەوە تاکلایەنەکانی تورکیا و زێدەڕۆییەکانی دەکەین.
پێشتریش، وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەرەنسا هۆشدارییان دابووە تورکیا، بەهۆی هەوڵەکانی لە دەریای ناوەڕاست و نیگەران کردنی یۆنان و قوبرس، سزای بەسەردا دەسەپێنن ئەگەر رێگای دانووستان نەگرێتەبەر.
لە ئەگەری سەپاندنی هەر سزایەک بەسەر تورکیادا، ئابووری تورکیا هێندەی دیکە دادەبەزێت.
Reuters