مەسرور بارزانی پارکی سەرهڵدانی لە دهۆک کردەوە

ئەمڕۆ شەممە، 20ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پارکی سەرهڵدانی لە شاری دهۆک کردەوە.
پارکی سەرهەڵدان، یەکێکە لە پرۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی شاری دهۆک، گوژمەی پرۆژەكە زیاتر لە چوار ملیار دینارە. لەسەر ڕووبەرێکی فراوان بە قەبارەی 122 هەزار مەتردووجا دروست کراوە، بەشێکی زۆری پارکەکە، واتە 75%ـی، بۆ سەوزایی تەرخان کراوە، هەزاران گوڵ و نەمامی جۆراوجۆری لێ چێندراوە و سیمایەکی جوان و سەرنجڕاکێش بە شارەکە دەبەخشێت.
ئەم پارکە جگە لە سەوزایی، چەندین خزمەتگوزاری و شوێنی کاتبەسەربردنی لەخۆ گرتووە، لەوانە: خواردنگە و کافتریا، نافورەی سەرنجڕاکێش، مەیدانی ڕۆمانیی بۆنە و چالاکییەکان، شوێنی تایبەت بە وەرزش، یاریگای منداڵان و جێگای فراوان بۆ ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل.
دروستکردنی ئەم پارکە، جگە لە پێدانی سیمایەکی جوان بە شارەکە، بەشێکی گرنگ دەبێت لە باشترکردنی ژینگە و بووژانەوەی کەرتی گەشتیاری.