کوردستان24 وردەکاری ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت ئاشکرا دەکات

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی کوردستان24 لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، ئامادەکارییە تەکنیکییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێکردووە و ڕۆژی دووشەممەی هەفتەی ڕابردوو کارەکانی تەواو بووە.
شەممە 20ـی ئەیلوولی 2025، بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە کێڵگەی خورمەڵە بە کوردستان24 گوت: لە سەرەتای مانگی ئەیلوولەوە، بۆری نەوتی کوردستان لە خۆرمەڵەوە بۆ کەورگۆسک تاقیکراوەتەوە، بە شێوەیەک خاوێنکردنەوەی بۆڕییەکان، چاککردنەوەی پەمپەکان و دواتر بیرە نەوتەکان پێداچوونەوەیەکیان پێکراوە بۆ ئامادەکاری دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت؛ ئەم ڕێکارەش تەواو بووە.
هاوکات تەواوی ڕێکارەکان ئامادەن، بۆ ناردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە کەورگۆسکەوە بە ڕێگەی پەمپەکانەوە بۆ بەندەری جەیهان، چاوەڕێ کۆبوونەوەکانی سێ قۆڵین لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی وەبەرهێنانی نەوت دەکرێت، کە بڕیارە بەر لە ڕۆژی سێشەممە کۆببنەوە.
هەر بەگوێرەی بەدواداچوونەکانی کوردستان24 کارمەندەکان ولە کەورگۆسکئاگادار کراونەتەوە لەم چەند ڕۆژە دەست بە پرۆسەی هەناردە کردنەوەکە دەکرێتەوە