مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ کردەوە

مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ کردەوە
مەسرور بارزانی نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ کردەوە

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، نەخۆشخانەی منداڵانی لە زاخۆ كردەوە.

سەرۆكی حكوومەت دوای ئەوەی بەشەکانی نەخۆشخانەکەی بەسەر کردەوە ، لە گوتەیەکدا، خۆشحاڵیی خۆی دەربڕی كە نەخۆشخانەی منداڵان بە ئاستێكی زۆر باش دروست كراوە و ئەمڕۆ دەخرێتە خزمەتی خەڵکی زاخۆ. هیوای خواست، ئەم نەخۆشخانەیە، خزمەتێكی باشی نەخۆشەکان بکات، بە تایبەتی منداڵان و هیچ كاتێك ناچار نەبن بچنە شوێنی دیكە بۆ چارەسەری.

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی دووپاتی کردەوە کە حكوومەت کار دەکات بۆ ئەوەی زیاتر خزمەتی خەڵكی كوردستان بكرێت و ئەو خزمەتگوزارییە بنەڕەتییانەی پێویستن بۆ هەموو خەڵكی دابین بكرێن.

 

Fly Erbil Advertisment