زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا
ئەمڕۆ لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدەدرێت، ئەمساڵ ئامادەکاری تەواو لە ڕووی نۆژەنکردنەوەی قوتابخانە و چاپکردنی کتێبی نوێ و گەڕاندنەوەی مامۆستایانی وانەبێژ کراوە. ئەمساڵ تەنیا گۆڕانکاری لە دیزاینی جلوبەرگی قوتابییان نەکراوە، ئەگەرنا گۆڕانکاری تەواو لە پرۆسەی خوێندن و پەروەردە کراوە. هەموو گۆڕانکاری و ئامادەکارییەکان بۆ ساڵی نوێی خوێندن لەم ڤیدیۆوۆڵەدا ڕوون دەکەمەوە.