سەرۆک وەزیران بۆ قوتابییان: ڕێگە نەدەن کەس ژینگە پیس بکات

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە نێو پۆلێکی قوتابییان
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە نێو پۆلێکی قوتابییان

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ لێدانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندن، جەخت لەسەر ژینگەپارێزی دەکاتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی 2025-2026، سەردانی قوتابخانەی بنەڕەتی "دم دم"ی کرد لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و زەنگی دەستپێکی خوێندنی لێ دا.

لە میانەی سەردانەکەیدا و لەناو پۆلێکی خوێندندا، سەرۆکی حکوومەت گوتەیەکی پێشکەش بە قوتابییان کرد و تێیدا ئاماژەی بە گرنگی ژینگەپارێزی کرد. سەرۆک وەزیران گوتی: "دوێنێ لە دهۆک باسی ژینگەپارێزیم کرد، ئەمڕۆش لێرە باسم کرد. ژینگەپارێزی شتێکی زۆر گرنگە و پێویستە هەموومان پابەندی بین."

مەسرور بارزانی هانی قوتابییانی دا کە پاکوخاوێنی بپارێزن و ڕێگری بکەن لەوەی هیچ کەسێک ژینگە پیس بکات و گوتیشی: "هیوادارم چیتر ڕێگەنەدەن کەس شت فڕێبدات، ئینشاڵا خەڵکی ئێمەش فێردەبێت."

لە کۆتایی قسەکانیدا، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی ساڵی نوێی خوێندنی لە قوتابییان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.

 

 

Fly Erbil Advertisment