بەریتانیا دانی بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا نا

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، دانان بە دەوڵەتی فەڵەستین واتای پشتیوانی لە حەماس ناگەیەنێت، چونکە بۆ هەموولایەک ڕوون و ئاشکرایە حەماس ڕێکخراوێکی تیرۆریستیە.
کییەر ستارمەر سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 21ـی ئەیلوولی 2025، ڕایگەیاند: بە فەرمی دان نا بە دەوڵەتی فەڵەستین ڕادەگەیێنین داوای چارەسەری دوو دەوڵەت دەکەین و ئەمەش پاداشت نییە بۆ حەماس، چونکە ڕێکخراوێکی تیرۆریستییە، هیچ ئاییندەیەکی نییە و ئەمە شتێکی ڕوونە بۆ هەموولایەک، قەیرانێکی گەورەی مرۆی لە کەرتی غەززە هەیە، پێویستە چارەسەرێکی بۆ بدۆزرێتەوە.
لەلای خۆیەوە دەیڤید لامی، وەیزیری دەرەوەی بەریتانیا ئاماژەی بەوە کرد، چارەسەری دوو دەوڵەتی دواجار لەگەڵ دەوڵەتێکی فەلەستینی شانبەشانی ئیسرائیل دەپارێزێت.
باسی لەوەش کرد، دەبێت پرۆسەی ئاشتی لەسەر بنەمای سنوورەکانی ساڵی 1967 بێت، لەگەڵ پایتەختێکی هاوبەش لە قودس، ئەو پرسانەی کە دەکرێت کاتێکی زۆری بوێت بۆ چارەسەرکردن.
هەروەها کەنەدا و ئوسترالیا و دانیان بە دەوڵەتی فەڵەستینیدا نا.