مێرکڵ لەبارەی گەشتکردن داوایەک لە ئەڵمانییەکان دەکات
ئەڵمانیا دۆخی بەهۆی کۆرۆناوە خراپە
K24- هەولێر:
ئەنگێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا هانی ئەڵمانییەکان دەدات خۆیان لە تێکەڵاوبوون و گەشتکردن بەدوور بگرن، ئەمەش دوای ئەوەی شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ئەو وڵاتەی خستووەتە دۆخێکی نوێوە و حکومەت نەیتوانیووە کۆنتڕۆڵی زیادبوونی حاڵەتەکان بکات.
مێرکڵ لە پەیامێکی ڤیدیۆیی رایگەیاند، دەبێت هەموو شتێک بۆ وەستاندنی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بکەین. هەموو رۆژێک بۆ ئێمە گرنگە.
ئەگەرچی ئەڵمانیا بە بەروارد بە وڵاتانی دیکەی ئەوروپی دۆخی باشترە، بەڵام لە چەند رۆژی رابردوو، حاڵەتەکان تێیدا زیادی کردووە.
ئەمڕۆ شەممە، سێ هەزار 830 حاڵەتی نوێ تۆمار کران و 33 کەسیش گیانیان لەدەستدا.
مێرکڵ تکا لە ئەڵمانییەکان دەکات، کەمترین خەڵک لە ماڵ و لە دەرەوە ببینن.
تاوەکو ئێستا نۆ هەزار و 767 کەس لە ئەڵمانیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.
Reuters