بەریتانیا پەنابەرانی نایاسایی دیپۆرت دەکاتەوە

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا بڵاویکردووەتەوە؛ تەنیا ڕۆژی هەنی 19ی ئەیلوولی 2025، هەزار و 72 کۆچبەری نایاسایی لەڕێگەی 13 بەلەمی بچووکەوە خۆیان گەیاندووەتە کەناراوەکانی بەریتانیا.دەشڵێت: هەر بەلەمێک نزیکەی 80 کۆچبەری نایاسایی لەسەر بووە. بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا تەنیا لەم ساڵدا، نزیکەی 32 هەزار کۆچبەری نایاسایی خۆیان گەیاندووەتە بەریتانیا، ڕێککەوتنی نێوان پاریس و لەندەنیش بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران نایاسایی بۆ فەرەنسا دەستی پێکردووە.

 
Fly Erbil Advertisment