فەرەنسا داوای سزادانی ئەمەریكا دەکات

ئەوروپا دەتوانێت پەیوەست بە ناکۆکییەکانی بۆینگ و ئێرباس سزا بسەپێنیت

K24 - ھەولێر

برۆنۆ لۆمیێر، وەزیری دارایی فەرەنسا هانی یەکێتی ئەوروپا دەدات، لە چوارچیوەی ناکۆکییەکان لەبارەی هاوکارییەکانی حکومەت بۆ کۆمپانیاکانی بۆینگ و ئێرباس، برۆکسل سزا بەسەر واشنتندا بسەپێنێت

لۆمیێر دەڵێت، رێکخراوی بازرگانی جیهانی مافی وەڵامدانەوەی پێدواین سەرۆکی ئەمەریکاش بە روونی ئاماژەی بە وەڵام کردووە، بۆیە ئەوروپا دەتوانێت پەیوەست بە ناکۆکییەکانی بۆینگ و ئێرباس سزا بسەپێنیت و بۆ ئەوەش پێویستە دەست بە ئامادەکارییەکان بکات.

لەو بارەیەوە، برۆکسل ئاماژەی بەوداوە، هەوڵدەدەن بگەنە چارەسەرێکی دۆستانە، بەڵام وەزیری دارایی فەرەنسا ئەوە بابەتێکی یاسایی دادەنێت و دەڵێت، ئەو بابەتە پێویستی بە بڕیارێکی سیاسی هەیە، بۆ ئەوەی بزانن کە ئایا لە توانایان هەیە رووبەڕووی سزاکانی ئەمەریکا ببنەوە، یاخود دەتوانن هێزی خۆیان بە دەربخەن کاتێک یاسایەکی لەو جۆرەیان بەسەردا دەسەپێندرێت