جۆشوا هاریس: ئه‌مه‌ريكا پابه‌ندى بره‌ودانە به په‌يوه‌ندييه‌كانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان

لە ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە عێراق و شاندێكى ياوه‌رى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى له ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست.
له دیدارەکەدا په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكايان له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا تاوتوێ كرد، هه‌روه‌ها ده‌رباره‌ى گفتوگۆى هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ئابوورى و گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌ڵبژاردنى گشتيى داهاتووى عێراق، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه. له‌مباره‌يه‌وه هاريس باسى له به‌رژه‌وه‌ندى و به‌ها هاوبه‌شه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا كرد و دووپاتى كرده‌وه كه ئه‌مه‌ريكا پابه‌ندى بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى نێوانيانه.
ده‌رباره‌ى پرسى شايسته دارايييه‌كان و مووچه‌ى مووچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان، هه‌ردوولا كۆك بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى پێويسته به زووترين كات دۆسيه‌ى دارايى و مووچه و شايسته‌كانى هه‌رێمى كوردستان يه‌كلايى بكرێته‌وه و به شێوه‌يه‌كى يه‌كجارى چاره‌سه‌ر بكرێت.
مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، پێشهاته‌كانى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو كه به‌ڕێز كونسوڵى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو.