ڕووسیا و ئێران یاداشتنامەیەکیان بۆ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی لە ئێران واژۆ کرد

کۆمپانیای وزەی ئەتۆمیی دەوڵەتی ڕووسیا "ڕۆسئەتۆم" ڕایگەیاند یاداشتنامەیەکیان لەگەڵ ئێراندا بۆ دروستکردنی وێستگەی ئەتۆمی بچووک لە ئێران واژۆ کردووە.
ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، ڕێککەوتنە، چوارشەممە، ـی24 ئەیلوول 2025، لەلایەن سەرۆکی ڕۆسئەتۆم، ئەلێکسی لیخاچۆڤ، و محەممەد ئیسلامی، سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمیی ئێران، لە کۆبوونەوەیەکدا لە مۆسکۆ واژۆ کرا. ڕۆسئەتۆم ئەمەی بە "پڕۆژەیەکی ستراتیژی" وەسف کرد.
ئیسلامی، کە هاوکات جێگری سەرۆک کۆماری ئێرانیشە، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاندبوو "پلانمان بۆ دروستکردنی هەشت وێستگەی ئەتۆمیی هەیە."
تاران هەوڵ دەدات تا ساڵی 2040 بتوانێت 20 گێگاوات کارەبا بە وزەی ئەتۆمی بەرهەم بهێنێت.
ئێران، کە ئێستە بەدەست کەمیی کارەباوە گیرۆدەیە، تەنها یەک وێستگەی ئەتۆمی کارپێکراوی هەیە لە شاری بوشەهری لە باشووری وڵاتەکە؛ ئەم وێستگەیە لەلایەن ڕووسیاوە دروستکراوە و توانای بەرهەمهێنانی نزیکەی 1 گێگاوات کارەبای هەیە.
ڕووسیا پەیوەندییەکی نزیکی لەگەڵ ئێراندا هەیە و سەرکۆنەی هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیلی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران لە جەنگی 12 ڕۆژەدا کرد.