بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر ڤەنزوێلای هەژاند

بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.4 پلەی ڕێختەر، ڤەنزوێلای هەژاند. دامەزراوەی جیۆلۆجی ئەمەریکی (USGS) ڕایگەیاند، بوومەلەرزەکە لە کاتژمێر 3:51 بە کاتی ناوخۆیی ئەو وڵاتە تۆمار کراوە.
ڕاشیگەیاند، ناوەندیی بوومەلەرزەکە 28 کیلۆمەتر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری مینیگراند بووە و لە قووڵایی 10 کیلۆمەتر ڕوویداوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانی گیانی یان ماددی بڵاونەکراوەتەوە و هیچ مەترسییەکی سونامیش ڕانەگەیەندراوە.