کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکرایەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات، ئاسمان پەڵە هەور و کەمێک خۆڵبارین هەبێت. 

کەشناسیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، پیشبینی دەکرێت کەشی ئەمڕۆ شەممە، 27- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا، هەروەها دروستبوونی هەندێ پەڵە هەور لە ناوچە شاخاویەکان و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، 28- 09- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 35 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 34 پلەی سیلیزی

زاخۆ :35 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 30 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 35 پلەی سیلیزی

سۆران : 33 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 22 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی

 

    

 

 
Fly Erbil Advertisment