ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی 'ڕێبەری سەلامەتی' دەستیپێکرد

بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی 'ڕێبەری سەلامەتی' لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەستیپێکرد.
ئەم ڕێبەرانە حەوت بەرگی کۆدەکانی سەلامەتین و لەمەولا دەبنە بنەما بۆ دروستکردنی باڵەخانە و شوێنەکانی نیشتەجێبوون و وێستگەکانی سوتەمەنی و هەموو پرۆژە گەورەکان.
ئامانج لەو کۆدانە زەمینەسازییە بۆ پاراستنی گیان و سەلامەتی هاووڵاتیان و سەروماڵیان و ژێرخانی کوردستان.
ڕاستەوخۆ بینەری ڕێوڕەسمەکە ببە: