28 پەیامەکەی ئەمڕۆی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی

ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، بە چاودێری و ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان؛ ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی 'ڕێبەری سەلامەتی' لە لایەن وەزارەتی ناوخۆوە بەڕێوەچوو و سەرۆک وەزیران گوتارێکی پێشکەش کرد. 

 

گوتارەکەی سەرۆک وەزیران بە کورتی:

1.  دەستخۆشی لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەم بۆ ئەم پڕۆژە و دەستپێشخەرییە گرنگە.

2.  ڕێبەری سەلامەتی بەشێکە لە ڕوانگەی کابینەی نۆیەم بۆ پاراستنی هاووڵاتییان.

3.  وەزارەتی ناوخۆ لە سێکتەرە جیاوازەکاندا پڕۆژەی گەورەی جێبەجێ کردووە.

4.  ئەم ڕێبەرە بنەمای پاراستنی هاووڵاتییانە لە شوێنی نیشتەجێبوونیان.

5.  ئامانجی ئەم ڕێبەرە، پاراستنی هاووڵاتییانە لە زیانە گیانی و ماددییەکان.

6.  وەزارەتی ناوخۆ وەزارەتێکی سەرەکی و گرنگی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە.

7.  وەزارەتی ناوخۆ جێبەجێکاری یاسایە و بەرپرسیارە لە ئاسایش و سەقامگیری.

8.  بە هەوڵی کارمەندانی ناوخۆ و هێزە ئەمنییەکان، ئاسایشی هەرێم پارێزراوە.

9.  باشترین تەکنەلۆژیامان خستووەتە بەردەستی پۆلیس بۆ دۆزینەوەی تاوانباران.

10. پێشکەوتووترین تەکنەلۆژیا و کەرەستەی ڕزگارکردن و ئاگرکوژێنەوەمان داوەتە بەرگریی شارستانی.

11. پابەندبوون بە ڕێبەری سەلامەتی، ڕێگرە لە ڕوودانی کارەسات.

12. پڕۆژەی کامێراکانی تیژڕۆیی، پڕۆژەیەکی گرنگی وەزارەتی ناوخۆیە.

13. پڕۆژەکە بووەتە هۆی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ و پاراستنی گیانی هەزاران کەس.

14. لەو شوێنانەی پڕۆژەکە جێبەجێ کراوە، ڕووداوەکانی هاتووچۆ بە ڕێژەی 50% کەمیان کردووە.

15. مردن و برینداربوونی سەختیش زیاتر لە 60% دابەزیوە لەو ناوچانە.

16. پڕۆژەکە زیانە داراییەکانی بەسەر هاووڵاتییاندا کەمکردووەتەوە.

17. لە داهاتوودا ئەنجامە ئەرێنییەکانی ئەم پڕۆژانە زیاتر دەردەکەون.

18. داوا لە هاووڵاتییان دەکەم بۆ پاراستنی گیان و ماڵیان، پابەندی یاسا و ڕێنماییەکانی ناوخۆ و هاتووچۆ بن.

19. کوردستان لە هەموو سێکتەرەکاندا پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە.

20. هەموومان شانازی بە پێشکەوتنەکانی کوردستان دەکەین.

21. دەبێت خۆمان لەگەڵ پێشکەوتنەکان بگونجێنین.

22. دەبێت کوردستان و هاووڵاتیانی بەقەد سوودمەندبوونیان لە تەکنەلۆژیا، پارێزراو بن لە مەترسییەکان.

23. ئەرکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانە ڕۆژانە کار بۆ باشترکردنی ژیانی هاووڵاتیان بکات.

24. هاوکاری هاووڵاتییان زۆر گرنگە، چونکە بە تەنیا حکوومەت سەرکەوتوو نابێت.

25. داوا لە هاووڵاتیان دەکەم پابەندی هەر ڕێنماییەک بن کە بۆیان دەردەچێت.

26. دەستخۆشی لە هەموو کارمەند و فەرمانبەران دەکەم کە خۆیان قوربانی دەکەن بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان.

27. ڕێز و سڵاو بۆ ئەو خۆشەویستانەی گیانی خۆیان کردووەتە قوربانی.

28. هەمیشە سەرکەوتوو و سەلامەت بن و کوردستانمان ئاوەدان بێت.

 
Fly Erbil Advertisment