دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ مانگی داهاتوو دواخرا
دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بۆ ڕۆژی 5ـی تشرینی یەکەمی 2025 دواخرا.
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ یەکشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2025، شاسوار عەبدولواحید لە زیندانی چاکسازی گەورانی سلێمانییەوە براوەتە دادگای سلێمانی بۆ دادگاییکردن لەسەر دۆسیەیەکی نوێ.
دادگاییکردنەکەی شاسوار عەبدولواحید، لەسەر سکاڵای ژمارەیەک رۆژنامەنووس دێت و داواکاری گشتیی سلێمانی کەیسەکەی جوڵاندووە و لەسەر هەمان سکڵا گوتەی لێوەرگیراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە دوای دووجار بەرێوەچوونی دانیشتنی دادگا، دواجار لە 2ـی ئەم مانگە شاسوار عەبدولواحید لە لایەن دادگای سلێمانیەوە سزای پێنج مانگ زیندانی کردنی بەسەردا سەپێنرا.