سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم، دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان تاوتوێ کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 28ـی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە موسەننا سامەڕائی، سەرۆکی هاوپەیمانیی عەزم کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسیی عێراق و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێککەوتنەکان ئاڵوگۆڕ کرا.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان و گشت پێکهاتەکان و هەروەها باشترکردنی دۆخی خزمەتگوزاری و ژیانیی هاووڵاتییانی عێراق.

 
Fly Erbil Advertisment