سەرۆكی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش
سەرۆکی حکوومەتی هەرێم و باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش

مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان، وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە مەقسود ئەلحەق، باڵیۆزی نوێی بەنگلادیش کرد و جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکان کردەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئەیلوولی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆكی حکوومەتی هەرێمی كوردستان ، پێشوازی لە مەقسود ئەلحەق باڵیۆزی نوێی بەنگلادێش لە عێراق كرد.

لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون، هەموو پشتیوانییەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ باڵیۆز دووپاتکردەوە لەپێناو پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە.

باڵیۆزی بەنگلادیش ، سڵاو و ڕێزی سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرنگیی بەهێزکردنی پەیوندییەکانی بەنگلادیش و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کردەوە. 

هەروەها بە ناوی ڕەوەندی بەنگلادیشی نیشتەجێ لە هەرێمی کوردستان ، سوپاس و پێزانینی بۆ هاریکاری و کارئاسانی و میوانداریی خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

 

 
Fly Erbil Advertisment