قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا ستايشى پێكهوهژيانی هه‌رێمى كوردستان دەکات

له قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا، پاترياركى كهنيسهى ڕۆژههڵاتيى ئاشوورى لە کۆبوونەوەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ستايشى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و ئارامى و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستانی کرد.
بەپێی ڕاگەیەندراوی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، پاشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 29ـی ئەیلوولی 2025، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازیی له قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا، پاترياركى كهنيسهى ڕۆژههڵاتيى ئاشوورى و ژماره‌يه‌ك له مهترانهكانى ئه‌و كهنيسهيه له كوردستان و عێراق و جيهان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا دۆخى كهنيسهى ڕۆژههڵاتيى ئاشوورى و پهيڕەوانى له هه‌رێمى كوردستان، عێراق و جيهان تاوتوێ كرا، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته سه‌ر ڕەوشى پێكهاته ئايينييه‌كان، ئازادييهكان و به‌تايبه‌تى ئازاديى ئايينى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق.
هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، قه‌داسه‌تى پاتريارك مار ئاوا باسى له كۆنفرانسى یادی 1700 ساڵەی (کۆمەڵەی نیقییە) كرد كه ماوه‌ى سێ ڕۆژى ڕابردوو له هه‌ولێر ئه‌نجام درا، هه‌روه‌ها هه‌ر يه‌كێك له مه‌ترانه‌كان پوخته‌يه‌كى ده‌رباره‌ى كهنيسهكهيان له وڵاتانى جيهان خسته ڕوو و ستايشى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و ئارامى و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستانيان كرد.
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به ئه‌نجامدانى چالاكييه‌كانى كهنيسهى ڕۆژههڵاتيى ئاشوورى له هه‌ولێر، سوپاسى كردن كه ساڵانه له چوارچێوه‌ى كار و بهرنامهكهياندا، ژماره‌يه‌ك له گه‌نجانى هه‌نده‌ران، بۆ سه‌ردان و ئاشنابوون به وڵات و كولتوورهكهيان ده‌هێننه‌وه كوردستان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتى كرده‌وه كه، هه‌رێمى كوردستان شانازى به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى لەنێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات و هه‌ميشه پارێزه‌رى ماف و ئازادييه‌كانى هه‌مووان ده‌بێت.
خستنه‌ڕووى چه‌ندين ديد و سه‌رنجى جيا ده‌رباره‌ى ژيان و دۆخى پێكهاته‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو.