فەرەنسا مزگەوتێک دادەخات

هۆکارەکەی ئاشکرا دەکرێت

K24- هەولێر:

گێرلاد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، بڕیاری داخستنی مزگەوتێکی لە باکووری خۆرهەڵاتی پاریس بۆ ماوەی شەش مانگدا، ئەمەش دوای ئەوەی نوێژخوێنێکی ئەو مزگەوتە مامۆستایەکی فەرەنسی سەربڕی.

ساموێل پاتی تەمەن 47 ساڵ، کە مامۆستای مێژوو بوو، هەینی رابردوو بەهۆی کێشانی وێنەکەی پەیامبەری ئیسلام لە لایەن کەسێکی چیجانی تەمەن 18 ساڵ سەربڕدرا، دواتر پۆلیس ئەو کەسەی کوشت.

پێشتر ئەو مزگەوتە، بە ناوی مزگەوتی پانتین، ئیدانەی کێشانی وێنەکەی پەیامبەری ئیسلامی کردبوو.

مەلای ئەو مزگەوتە بەناوی محەمەد هێنیچ بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتووە، تووندووتیژی هیچ پێناسەیەکی لە ئاینی ئیسلام نییە و ئێمە خەڵکمان بۆ کوشتن هان نەداوە.

تاوەکو ئێستا بەهۆی سەربڕینی ئەو مامۆستایە، 15 کەس دەستگیر کراون.

DW