سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بۆ کوردستان24: سبەی مووچەی مانگی حەوت دەنێردرێت

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کراوە و بە ڕێژەی 90% سبەی مووچە دەنێردرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق بە کوردستان24ی گوت: ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی ئەیلوولی 2025، دەست بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی حەوتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرا و تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆی لەسەر خەرجکردنی کردووە.

ئاماژەشی داوە، لە بەشی ژمێریاری وردبینی تەواو بووە و ڕەوانەی پارەدارکردن کراوە،بڕیارە سبەی ئەویش واژۆی بکات، گوتیشی: سبەی 90% مووچە دەنێردرێت و پارەکە تەمویل دەکرێت.

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستانیش ڕاگەیاند، هەر کاتێک وەزارەتی دارایی عێراق پارەکەی نارد، ئەوا ڕاستەوخۆ لیستی مووچە ڕادەگەیەنن و بە سێ ڕۆژیش مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکەن.

هەر لەم چوارچێوەیە، تیمێکی وەزارەتی پێشمەرگە بۆ جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینیی گشتیی گەیشتوونەتە بەغدا و لەگەڵ خانەنشینی عێراق تاوتوێی جێبەجێکردنی یاساکە دەکەن، شاندەکە نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی هەرێمی کوردستانیشی لە خۆ گرتووە و بڕیار سبەی دەست بە کۆبوونەوەکانیان بکەن.

 

 
 

Fly Erbil Advertisment