تەمویلی مووچەی مانگی حەوت خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ سێشەممە، 30ـی ئەیلوولی 2025، 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
ئەمە لە کاتێکدایە، ڕۆژی پێنجشەممە، 25ـی ئەیلوولی 2025، داهاتی نانەوتیی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی تەموووزی ساڵی 2025 کە بڕەکەی 120 ملیار دینار بوو، بەشێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.