سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هۆکاری بڵاو نەکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حەوت ئاشکرا دەکات

بەگوێرەی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دارایی عێراق درەنگ پارەیان خستووەتە سەر هەژمارەکەیان لە بانکی ناوەندی بۆیە نەیانتوانیوە پارەکە وەرگرن، بەڵکوو سبەی لە بانک پارەکە وەردەگرن.

سێشەممە 30ـی ئەیلوولی 2025، سەرچاوەیەکی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان هۆکاری بڵاو نەکردنەوەی لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ کوردستان24 ئاشکرا کرد.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، "ئەو کاتەی وەزارەتی دارایی عێراق پارەیەی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێر بانکی ناوەندی عێراق. دەوام بە کۆتایی هاتبوو و نەیانتوانیوە پارەکە وەربگرن. دەشڵێت: سبەی پارەکە وەردەگرین و بۆ هەموو شار و شارۆچکەکانی دەنێرین.

هاوکات تیمی پرۆژەی هەژماری من تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ی ڕاگەیاند: سبەی چوارشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2025، مووچەی مانگی حەوت (تەممووز)ی مووچەخۆرانی هەرێم، لە ڕێگەی پرۆژەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێت. دەشڵێت: تیمی پرۆژەکە ئاماژەی بەوە دا، تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر لە هەرێمی کوردستان لە پرۆژەکەدا تۆمار کراون، بۆ ئەم مانگەش 501 هەزار و 500 کەسیان لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەی مانگی حەوت وەردەگرن.

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ سێشەممە، 30ی ئەیلوولی 2025، 956 ملیار و 928 ملیۆن دینار وەک تەمویلی مووچەی مانگی تەممووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

 
Fly Erbil Advertisment