ئەنجوومەنی وەزیران کارنامەی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی بڵاوکردەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی تشرینی یەكەمی 2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران، مەسرور بارزانی و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران کۆ دەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی دارایی نوێی هەرێمی كوردستان و خەرجییەكان لە دوای جێبەجێكردنی ڕێككەوتنی سێقۆڵیی هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم و بابەتی پۆلێنكردنی داهاتە نانەوتییەكان و دەستنیشانكردنی بەشی گەنجینەی فیدراڵی و ڕەشنووسی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەخرێتە ڕوو.

لە بڕگەیەكی دیكەدا، كاركردن بە بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووریی هەرێمی كوردستان بە نووسراوی ژمارە (2132) لە 2ـی 11ـی 2025، كە بڕگەكانی ناگونجێت لەگەڵ یاسای نوێی فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت، هەڵدەوەشێنرێتەوە.

لە بەشێكی دیكەدا، ئەنجوومەنی وەزیران، پڕۆژەی (ڕێبەری سەلامەتی) پەسند دەكات، كە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ، لەپێناو پاراستنی گیان و سامانی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان ئامادە كراوە.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment