لیستی مووچەی مانگی تەممووز بڵاوکرایەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، 01ـی ئۆکتۆبەری 2025، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی تەممووز (حەوت)ـی مووچەخۆر و فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی بڵاوکراوەتەوە، سبەی پێنجشەممە، 02ـی ئۆکتۆبەری 2025، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی یەکشەممەش، 05ـی ئۆکتۆبەری 2025، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.
ناوی وەزارەت و فەرمانگەکان بەپێی ڕۆژی دابەشکردنی مووچەکەیان:
ڕۆژی پێنجشەممە، 02ـی ئۆکتۆبەری 2025:
خانەنشینیی شارستانی.
خاوەن پێداویستیی تایبەت.
زیندانیانی سیاسی + بەركەوتووانی كیمیاباران.
كەسوكاری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
کاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان.
پەروەردە.
خانەنشینیی پێشمەرگە.
وەزارەتی دارایی و ئابووری.
دەستەی دەسپاکی.
دەستەی وەبەرهێنان.
دەستەی ژینگە.
دەزگای مین.
ناوەچەكانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان.
كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن.
دیوانی چاودێریی دارایی.
مافی مرۆڤ.
ڕۆژی شەممە، 04ـی ئۆکتۆبەری 2025:
ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن.
تەندروستی.
ناوخۆ.
داد.
ئەنجوومەنی دادوەری.
پلان دانان.
بازرگانی و پیشەسازی.
سامانە سروشتییەکان.
گواستنەوە و گەیاندن.
کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو.
شارەوانی و گەشتوگوزار.
ڕۆژی یەکشەممە، 05ـی ئۆکتۆبەری 2025:
کار و کاروباری کۆمەڵایەتی.
ڕۆشنبیری و لاوان.
کارەبا.
بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی دارایی.
وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
سەرۆکایەتی پەرلەمان.
سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
سەرۆکایەتی هەرێم.
هێزەکانی پێشمەرگە (دیوان، لیواکان).
یەکەکانی 70 و 80.
بەرگریی پۆلیسی دام و دەزگا ئەمنییەکان.
ئەنجوومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسایش.
هێزی زێرەڤانی و فەرماندەی بەرگریی فریاکەوتن.
