نێچیرڤان بارزانی و مه‌تران ئه‌نتۆنى، دۆخى پێكهاته‌كان و مه‌سيحييه‌كانیان له كوردستان تاوتوێ کرد

به‌يانيى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 1ـی ئۆکتۆبەری 2025، سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له شاندێكى كه‌نيسه‌ى ئه‌رتۆدۆكسى ڕووسى به سه‌رۆكايه‌تيى مه‌تران ئه‌نتۆنى، به‌رپرسى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه و ژماره‌يه‌ك له پياوانى ئايينيى كه‌نيسه‌كه كرد.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه كونسوڵى گشتيى ڕووسيا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دۆخى پێكهاته‌كان به‌تايبه‌تى مه‌سيحييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى كه‌نيسه‌ى ئۆرتۆدۆكسى ڕووسى له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه و كه‌نيسه مه‌سيحييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان و عێراق و په‌يوه‌ندييه‌كانى ڕووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، تاوتوێ كران.
شاندى ناوبراو كه هه‌فته‌ى ڕابردوو بۆ به‌شداريى له كۆنفرانسێكى كه‌نيسه‌ى ڕۆژهه‌ڵاتيى ئاشوورى سه‌ردانى هه‌ولێريان كردبوو، خۆشحاڵيى خۆيان به سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستايشى پێكه‌وه‌ژيانى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كانيان له هه‌رێمى كوردستان كرد و سوپاس و پێزانينيان بۆ پاراستنى ماف و ئازادييه‌كانيان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان و ده‌ربڕينى خۆشحاڵى به سه‌ردانه‌كه‌يان، سه‌ردانه‌كه‌ى به نيشانه‌يه‌كى گرنگى پشتگيرى له هه‌رێمى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا. هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه هه‌رێمى كوردستان شانازيى به كولتوورى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان پێكهاته‌كاندا ده‌كات و هه‌ميشه پارێزه‌رى ئه‌و كولتووره ده‌بێت.
ڕاشیگەیاند، ديدار و چاوپێكه‌وتنه‌كانى شانده‌كه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانى پێكهاته ئاينييه‌كان له هه‌رێمى كوردستان، قۆناغه‌كانى په‌يوه‌ندييى مێژووييى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ ڕووسيا، گرنگيى گفتوگۆ و ديدارى نێوان پێكهاته ئايينى و نه‌ته‌وه‌يييه‌كان و په‌يوه‌ندييه‌كانيان له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
