ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی فلیپین گەیشتە 60 کەس

دەسەڵاتدارانی فلیپین ڕایانگەیاند، لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی شەوی ڕابردوو تا ئێستا 60 کەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 140 کەسی دیکەش برینداربوون، هاوکات پێشبینی دەکەن ژمارەی قوربانییەکان زیاتر بێت.
ڕافاییلیتۆ ئەلیخاندرۆ، جێگری سەرۆکی بەرگریی شارستانی مانێلا، ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، "زۆر ڕاپۆرتمان بەدەست گەیشتووە لە بارەی ژمارەی قوربانیان، بەڵام بەهۆی بارودۆخەکەوە گۆڕانی ژمارەکان بەردەوامە و بەپێی چەند ڕاپۆرتێکی پشتڕاستکراوە تاوەکوو ئیستا 60 کەس گیانیان لەدەستداوە".
شەوی ڕابردوو، بوومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.9 پلەی ڕێختەر فلیپینی هەژاند.
ئاژانسی ڕووپێو و بوومەلەرزەزانی ئەمەریکا بڵاوی کردووەتەوە، بوومەلەرزەکە بە دووری 10 کیلۆمەتر لە ڕۆژئاوای شارۆچکەی بۆلۆمبۆن ڕوویداوە، چەقەکەشی لە قوڵایی 10 کیلۆمەتری زەوییەوە بووە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەدا، پەیمانگەی جیۆفیزیای ئەمەریکی ڕایگەیاندووە، چەقی بوومەلەرزەکە نزیک شاری کالابیش بووە لە پارێزگای بۆهۆل، کە ژمارەی دانیشتووانی 33 هەزار کەسە.