وەزیری تەندروستی: لەگەڵ حکوومەتی عێراق بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک پزیشک لە گفتوگۆ داین

وەزیری تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، لەگەڵ حکوومەتی عێراق لە گفتوگۆداین بۆ دامەزراندنی ژمارەیەک پزیشک و هیوادارین چارەسەری كورتهێنان میلاك بكەین.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی كوردستان، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2025، ڕایگەیاند: بەهۆی جێبەجێكردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتوو، نزیكەی سێ هەزار لە میلاكی وەزارەت كورتهێنان هەیە.
سامان بەرزنجی گوتی: حكوومەتی هەرێم لە دوو ساڵی ڕابردوو ژمارەیەك خەڵكی بۆ دامەزراندین، بەڵام پێویستیمان بە ژمارەی زیاترە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی میلاک.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەگفتوگۆداین، هیودارین چارەسەری كورتهێنان میلاك بكەین.