وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو
داوایەک لە هاووڵاتیان دەکات
K24- هەولێر:
جێنس سافن، وەزیری تەندروستی ئەڵمانیا، لە دوای ئەنجامدانی پشکنین دەرکەوت، هەڵگری ڤایرسی کۆرۆنایە و بەهۆیەوە، خۆی کەرەنتین کردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، سافنی تەمەن 40 ساڵ، نیشانەی هەبووە و ئەو کەسانەشی بەرکەوتنی لەگەڵیان هەبووە، پشکنیان بۆ کراوە.
لە تویتێکدا ئەو وەزیرە نووسیویەتی، من لە ماڵەوە خۆم کەرەنتین کردووە، هیوادارم بەرکەوتەم لەگەڵ هەر کەسێک هەبوو بێت، سەلامەت بێت، با ئاگامان لە تەندروستی یەکتر بێت.
دوێنێ چوارشەممە، ئەو وەزیرە بەشداریی کردووە لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەمەش دڵەڕاوکێی لای وەزیرەکانی دیکە دروستکردووە و پشکنیان بۆ ئەنجام دەدرێت.
رۆژانە نزیکەی هەشت هەزار کەس لە ئەڵمانیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبن و حکومەتی بەرلینیش، کافێ و باڕ و رێستۆرانتەکانی داخستووە.