سەرۆک بارزانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر عەلی شێخ دەکات

سەرۆک بارزانی، سەرەخۆشی لە خانەوادەی عومەر عەلی شێخ دەکات و ئاماژە بەوە دەکات،  ئەبو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەدژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد.

ئەمە دەقی پەیامەکەیە:

 بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

 بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و ئازادیخوازی کوردستان و عێراق و یەکەم سکرتێری حزبی شیوعیی کوردستان (عومەر عەلی شێخ ناسراو بە ئەبو فارووق)ـم پێ گەییشت. 

ئەبو فارووق تەمەنی خۆی بۆ شۆڕش و تێکۆشان لەدژی ستەم و دیکتاتۆری تەرخان کرد و هاوسۆزی داوا ڕەواکانی گەلی کوردستان بوو. 

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خاتوو (پەخشان زەنگەنە)ـی هاوسەری و خانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانی ئەبو فارووق دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. 

لە خودای گەورە داواکارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو ئەبو فارووق بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت. 

انا لله و انا الیە راجعون

 مسعود بارزانی

 2ـی تشرینی یەکەمی 2025

 
Fly Erbil Advertisment