هاتوچۆی هەولێر، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا دەگرێت کە تابلۆکانی داپۆشرابوون

ئەمڕۆ شەممە، 4ـی ئۆکتۆبەری 2025، ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلێکدا گرتووە تابلۆکەی بە لەزگە داپۆشیوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە؛ درەنگانی شەو لەلایەن بەشی هاتووچۆی ناوشار ڕۆژئاوا، دەستمان بەسەر ئۆمبێلێکدا گرت کە تابلۆکانی بە لەزگەی رەش داپۆشیبو.
ئاماژەی بەوەشدا، لەهەندێک پەیج و ئەکاونتەکان ڕیکلام بۆ کەرستەیەک دەکرێت بۆ شاردنەوەی تابلۆی ئۆتۆمبێل بەکارد دێت بەشێوەی دەراب کە بە ڕیمۆت کۆنترۆل کار دەکات دادەخرێت و دەکرێتەوە بۆ شاردنەوەی تابلۆ.
دەشڵێت: ئاگاداری شوفێران دەکەینەوە کە هەر ئۆتۆمبێلێک ئەم کەرستەیە بەکار بهێنێت ئۆتۆمبێلەکەی دەستی بەسەر دادەگیرێت و لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و سزای توند دەدرێت. و هەر شوێنێکی جوانکاری ئۆتۆمبێل ئەم بابەتە بفرۆشێت شوێنەکەی دادەخرێت و ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەر دەگیرێتە بەر .
ڕاشیگەیاند، بەهیچ شێوەیەک شاردنەوە و لابردن و دەستکاری کردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل ڕێگا پێدراو نییە ئەنجام دەرانی بەتوندترین شێوە سزادەدرێن.