کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی دەکات پلەکانی گەرما بەرز ببنەوە.
کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ شەممە، 4-10-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
ڕاشیگەیاند، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی یەکشەممە، 5- 10- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 36 پلەی سیلیزی
زاخۆ :36 پلەی سیلیزی
ئامێدی : 33 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 36 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 37 پلەی سیلیزی