گفتوگۆی توندی نێوان ترەمپ و بایدین

دواین دیبەیت بەڕێوەدەچێت

K24- هەولێر:

لە دواین دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا، گفتووگۆیەکی تووند ئەنجامدرا:

بەشێک لە قسەکانی نێوان هەردوولا

ترەمپ: برایەکی بایدن سەدان ملیۆن دۆلاری لە عێراقەوە هێناوەتەوە ئەمەریکا

ترەمپ: هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا هاوشێوەی من مامەڵەی خراپی لەگەڵ نەکراوە

ترەمپ: بایدن پێشتر لە دەسەڵات بووە و هیچی پێنەکراوە

بایدن: ترەمپ هیچ پلانێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نییە

بایدن: ترەمپ هیچ باجێک نادان و پارە لە چین وەردەگرێت

بایدن: گەلی ئەمەریکا باجی هەڵەکانی ترمپ دەدات

ترەمپ: %99  گەنج لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە

ترەمپ: دمەوێت رێگری لە خەڵکی نایاسایی بکەم بێنە ئەمەریکا

ترەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دابەش دەکەین

بایدن: ئێران دەیەوێت دەستێورەدان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا

ترەمپ: بایدن ببێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا ئابووری ئەمەریکا تێکدەچێت

 بایدن: نابێت هاوپەیمانەکانمان لە یاد بکەین

 بایدن: ترەمپ و خێزانەکەی پارەیان لە چین و کۆریا وەرگرتووە

 بایدن: ئەوەی بووە هۆی مردنی ئەمەریکییەکان بەهۆی کۆرۆنا، شایەنی سەرۆکایەتیی نییە

بایدن: ترەمپ باوەشی بۆ دیکتاتۆرەکان کراوەیە

ترەمپ: ئەمەریکا باجی هەڵەکانی وڵاتانی دیکە دەدات

ترەمپ: هیچ کەس لە سەردەمی ئەبرەهەم لینکنەوە، وەک من کاری بۆ رەش پێستەکان نەکردووە