گفتوگۆی توندی نێوان ترەمپ و بایدین
دواین دیبەیت بەڕێوەدەچێت
K24- هەولێر:
لە دواین دیبەیتی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جۆ بایدن بۆ بوون بە سەرۆکی ئەمەریکا، گفتووگۆیەکی تووند ئەنجامدرا:
بەشێک لە قسەکانی نێوان هەردوولا
ترەمپ: برایەکی بایدن سەدان ملیۆن دۆلاری لە عێراقەوە هێناوەتەوە ئەمەریکا
ترەمپ: هیچ سەرۆکێکی ئەمەریکا هاوشێوەی من مامەڵەی خراپی لەگەڵ نەکراوە
ترەمپ: بایدن پێشتر لە دەسەڵات بووە و هیچی پێنەکراوە
بایدن: ترەمپ هیچ پلانێکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا نییە
بایدن: ترەمپ هیچ باجێک نادان و پارە لە چین وەردەگرێت
بایدن: گەلی ئەمەریکا باجی هەڵەکانی ترمپ دەدات
ترەمپ: %99 گەنج لە کۆرۆنا چاکدەبنەوە
ترەمپ: دمەوێت رێگری لە خەڵکی نایاسایی بکەم بێنە ئەمەریکا
ترەمپ: لە چەند هەفتەی داهاتوو ڤاکسینی کۆرۆنا دابەش دەکەین
بایدن: ئێران دەیەوێت دەستێورەدان بکات لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا
ترەمپ: بایدن ببێتەوە سەرۆکی ئەمەریکا ئابووری ئەمەریکا تێکدەچێت
بایدن: نابێت هاوپەیمانەکانمان لە یاد بکەین
بایدن: ترەمپ و خێزانەکەی پارەیان لە چین و کۆریا وەرگرتووە
بایدن: ئەوەی بووە هۆی مردنی ئەمەریکییەکان بەهۆی کۆرۆنا، شایەنی سەرۆکایەتیی نییە
بایدن: ترەمپ باوەشی بۆ دیکتاتۆرەکان کراوەیە
ترەمپ: ئەمەریکا باجی هەڵەکانی وڵاتانی دیکە دەدات
ترەمپ: هیچ کەس لە سەردەمی ئەبرەهەم لینکنەوە، وەک من کاری بۆ رەش پێستەکان نەکردووە