کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پلەکانی گەرمای سبەی دووشەممە، کەمێک نزم دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ یەکشەممە، 5-10-2025، ئاسمان ساماڵ بێت، هەروەها پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەی دووشەممە، 6-10-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 33 پلەی سیلیزی

زاخۆ :34 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 34 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 24 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

 

 

 
Fly Erbil Advertisment