بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی "تێدێكس نیشتمان" بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، 05ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ھەشتەمین ئیڤێنتی "تیدێکس نیشتمان" لە ھەولێر بەڕێوەدەچێت.
دروشمی ئەمساڵ تێدێکس نشتیمان 'شەپۆلی داهاتوو'ـیە، ئەمساڵ چەندین چالاکی جیاواز لەخۆ دەگرێت و گرنگییەکی زۆر دراوە بە بابەتی ژیری دەستکرد.
ئیڤێنتی نێودهوڵهتی تیدێكس نیشتمان به سپۆنسهری میدیایی كوردستان24، بە بەشداری هەزار و 500 کەس و 10 قسەکەری ناوخۆیی لەبارەی بوارە جیاوازەکان بەڕێوەدەچێت.