مەسرور بارزانی: ڕەوەندی کوردستانی دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگییان لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد هەبێت

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ئاراستەی ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەورووپا کرد و دەڵێت: دەتوانن لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕن.
یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) نووسیویەتی: ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەورووپا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا هەبێت.
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هیواشی خواست، ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەورووپا پارێزگاری لە کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بکەن و ببنە پردی پەیوەندیی لەگەڵ کوردستان.
ڕەوەندی کوردستانی نیشتەجێی ئەوروپا دەتوانێت ڕۆڵێکی گرنگی لە ناساندنی زیاتری پرسی کورد و مافە ڕەواکانی گەلی کوردستاندا هەبێت.
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) October 5, 2025
هیوادارم پارێزگاری لە کولتوور و ناسنامەی نەتەوەیی خۆیان بکەن و ببنە پردی پەیوەندیی لەگەڵ کوردستان.