بۆرسەی سووتەمەنی هەولێر: لەگەڵ دابەشکردنی نەوتی سپی، نرخەکەی لە بۆرسە هەرزان دەبێت

پسولەی خۆراکی هەڵەبجە، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە، ئاگاداردەکاتەوە و لەگەڵ دابەشکردنی نەوتی سپی بڕیاردرا بە دووبارە وەرگرتنی مامەڵە لەو کەسانە بۆ دروستکردنی کارتی نەوت بۆ ئەوەی بتوانن سودمەند بن لە وەرگرتنی نەوت.
بەڕێوەبەرایەتیی پسولەی خۆراکی پارێزگای هەڵەبجە، ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، بڵاویکردەوە، ئەو کەسانەی تازە هاوسەرگیریان کردووە، لەگەڵ نزیک بونەوەی وادەی دابەشکردنی نەوتی سپی، بڕیار درا بە دووبارە وەرگرتنی مامەڵە لەو کەسانە بۆ دروستکردنی کارتی نەوت بۆ ئەوەی بتوانن سودمەند بن لە وەرگرتنی نەوت .
لەلای خۆیەوە، عەبدوڵڵا تەندورە، سەرۆکی ئهنجوومهنی بۆرسەی سووتهمهنییهكانیههولێر، بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما و زستان خواست لەسەر نەوتی سپی ماڵان زیاد دەبێت و هەندێکجار گۆڕانکاری لە نرخەکانیش ڕوودەدات.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد، لەگەڵ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر ماڵان لەلایەن حکوومەتەوە، نرخی نەوت دادەبەزێت، بەڵام نرخەکان جێگیرنین.
سەرۆکی ئەنجوومەنی بۆرسەی سووتەمەنییەکانی هەولێر، گوتی: بەرمیلێک نەوتی سپی لە گۆڕەپانی سووتەمەنی نرخی بە 165 هەزار دینارە.
ڕۆژی چوارشەممە، 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک وەزیران، وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاووڵاتیاندا کردووە و ئەمڕۆ و سبەی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکەن، پرۆسەکە سەرەتا لەناوچە شاخاوییەکانەوە دەستپێ دەکات و دواتر ناو شار.
گوتیشی: ئێمە لە سنووری پارێزگای هەولێر هەموو ئامادەکارییەکمان لەرێگەی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان کردووە، هەروەها خشتەیەک دروست کراوە کە بەشێوەیەکی دادپەروەرانە نەوت دابەش دەکرێت.