سەرۆک بارزانی: جەژنی "جەمایێ" لە ئێزدییانی کوردستان و جیهان پیرۆز دەکەم

سەرۆک بارزانی هاتنەوەی جەژنی "جەمایێ" پیرۆز دەکات و جەخت دەکاتەوە "ئێزدییەکان بەشێکی خۆشەویست و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن."

ئەمڕۆ دووشەممە، 06ـی تشرینی یەکەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا ڕایگەیاند "بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی جەمایێ، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی هەموو ئێزدییانی کوردستان و جیهان دەکەم."

سەرۆک بارزانی دووپاتی کردووەتەوە "ئێزدییەکان بەشێکی خۆشەویست و دانەبڕاوی گەلی کوردستانن. دوای هەموو ئەو ناخۆشی و سەختییانەی بەسەر خوشک و برا ئێزدییەکانماندا هات، و دواتر ئەو بارودۆخە نایاسایی و نائاساییەی کە چەندین ساڵە بەسەر شەنگال و ناوچەکانیاندا سەپێنراوە و جێگەی نیگەرانیی ئێمەیە، بەڵام بە باوەڕ و خۆڕاگرییەکی مەزنەوە، کوردانی ئێزدی جەژن و بۆنە ئایینییەکانیان بە ئارامی و ئازادانە بەڕێوە دەبەن."

لەم بۆنەیەدا، سەرۆک بارزانی جەخت لەوە دەکاتەوە "ئەرکی هەموو لایەکە کار بکەن بۆ پاراستن و بەهێزکردنی فەرهەنگ و کولتووری پێکەوەژیان و یەکڕیزی لەنێوان هەموو پێکهاتە ئایینی و نەتەوەییەکانی کوردستاندا."

 

پەیاما پیرۆزباهیا سەرۆک بارزانی بۆ جەژنا جەمایێ یا خوشک و برایێن ئێزدی:

ب ناڤێ خودێ مەزن و دلۆڤان

ب هەلکەفتا جەژنا جەمایێ، پیرۆزباهیێن خوەیێن گەرم ئاراستەی هەمی ئێزدیێن کوردستانێ و جیهانێ دکەم.

ئێزدی بەشەکی خۆشەویست و نەڤەقەتیایێ گەلێ کوردستانێنە. پشتی وان هەمی نەخۆشی و زەحمەتیێن بسەر خوشک و برایێن مەیێن ئێزدی دا هاتین و پاشی ئەو رەوشا نە یاسایی و نە ئاساییا چەندەها سالە بسەر شنگالێ و دەڤەرێن واندا هاتینە سەپاندن کو جهێ نیگەرانیا مەیە، بەڵێ ب باوەڕی و خوەڕاگریەکا مەزن کوردێن ئێزدی جەژن و هەڵکەفتێن خوە یێن ئۆلی ب ئارامی و ئازادانە ب رێڤە دبەن.

ب ڤێ هەلکەفتێ داکۆکیێ دکەم کو ئەرکێ هەموو ئالیەکیە کاربکەن ژبۆ پاراستن و بهێزكرنا  فەرهەنگ و کلتوورێ پێکڤەژیان و ئێکڕێزیا دناڤبەرا هەمی پێکهاتێن ئۆلی و نەتەوی ل کوردستانێ.

جەژنا وە پیرۆز و بمینن دخێر و خۆشیاندا.

مەسعود بارزانى

6ی تشرینا ئێکێ 2025

 
 
 
Fly Erbil Advertisment