چەند هەرێمێکی ئیسپانیا داوایەکی بەپەلە لە حکومەت دەکەن

دۆخەکە مەترسیدارە و بارسیۆلۆنا پشتگیریی باری لەناکاو دەکات

K24- هەولێر:

چەند هەرێمێکی ئیسپانیا داوایەکی بەپەلە لە حکومەتی ناوەندی وڵاتەکەیان دەکەن بەهۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی کۆرۆنا، قەدەغەی هاتووچۆ رابگەیەنێت.

لە کۆی 17 هەرێمی ئیسپانیا، 10 هەرێمیان داوا دەکەن باری نائاسایی رابگەیەنرێت تاوەکو رێگری لە تێکەڵاوبوونی خەڵک بکەن.

بڕیارە سبەی یەکشەممە، حکومەتی ئیسپانیا کۆببێتەوە و لەوبارەوە بڕیارێک دەربکات.

سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئیسپانیا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، دڵنیام کە بڕیارێکی بەپەلە دەدرێت بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی رانەگەیەندراوە.

ئیسپانیا یەک ملیۆن و 46 هەزار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمار کردووە کە بەهۆیەوە 38 هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لای خۆیەوە هەرێمی بارسیۆلۆنا دەڵێت، ئەگەر حکومەتی ناوەندی بڕیار بدات، قەدەغەی هاتووچۆ رادەگەیەنین.