عەممار حەكیم گەیشتە ھەولێر

پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی عێراق و شاندی یاوەری کرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 7ـی ئۆکتۆبەری 2025، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری کرد.
وا بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ شاری هەولێر، عەممار حەكیم، سەبارەت بە چەند پرسێکی سیاسی، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.