ئەمڕۆ پێشانگا و کۆنفرانسی هایتێکس لە هەولێر دەکرێتەوە

ئەمڕۆ پێشانگا و کۆنفرانسی هایتێکس لە هەولێر دەکرێتەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی ئۆکتۆبەری 2025، بە بەشداری زیاتر لە 120 کۆمپانیای ناوخۆ و بیانی تایبەت بە تەکنەلۆژیا، پێشانگای هایتێکس دەکرێتەوە. کۆمپانیاکان نوێترین بەرهەمەکانیان لە بواری تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد نمایش دەکەن و هەروەها 40 پسپۆڕ لە بواری تەکنەلۆژیا لەسەر تەختەی شانۆی پێشانگاکە قسە دەکات.
بۆ ئەمساڵ لە کۆی 100 بازرگانی پێشکەشکراو 20 بازرگان هەڵبژێردراون و پشتیوانی دارایی دەکرێن، بۆ یەکەمجاریشە 37 کۆمپانیای بیانی، 11 کۆمپانیای عێراقی و 74 کۆمپانیای ناوخۆی هەرێمی کوردستان، بەشداری پێشانگاکە دەکەن.
هاوکات لە کۆنفرانسی هایتێکسی ئەمساڵ، ژمارەیەک پانێل و سیمینار و گفتوگۆ لەبارەی تەکنەلۆژیا و ژیری دەستکرد و دیجیتاڵی بەڕێوەدەچن و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
پێشانگای HITEX 2025 سەکۆییەکی نموونەییە، تێیدا لایەنەکانی بازرگانی و تەکنەلۆژییە سەرەکییەکانی هەرێم بۆ داهێنانە پێشکەوتووەکان کۆ دەبنەوە. جگە لەوەش، شوێنێکی تایبەت دابین دەکات کە گرنگترین و بەناوبانگترین پیشەگەرەکانی پیشەسازییە پێشکەوتووەکان کۆدەبنەوە و نوێترین داهێنانەکانیان پێشکەشکەش دەکەن، هەروەها ناوەندێک بۆ هۆشمەند و ڕووناکبیرەکان دابین دەکات بۆ بەشداری کردن لە گفتووگۆ و وتووێژی زیندوو لەسەر گەشەی تەکنەلۆژیا و داهاتووی شارستانی وڵات و پێشکەوتنی مرۆڤایەتی.
پێشانگای تەکنەلۆجیای نێودەوڵەتیی هەولێر (HITEX) گەورەترین پێشانگا و کۆنفرانسی ساڵانەی عێراقە بۆ تەکنەلۆجیا و بابەتی ئەلیکترۆنی، لە پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بەڕێوە دەچێت. تێیدا ئامانجیان بەرزکردنەوەی بازاڕی ناوخۆیی و دابینکردنی دەستڕاگەیشتن بە بەرهەمە ئاست بەرزەکانی جیهانە بۆ بەکارهێنەران.