پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردەوە و پێشبینی نزم بوونەوە پلەکانی گەرما دەکات.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات کەشی ئەمڕۆ سێشەممە، 07- 10- 2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش کەمێک نزم ببنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت کەشی سبەى چوار شەممە، 08-10-2025، ئاسمان ساماڵ بێت و پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 36 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 34 پلەی سیلیزی

دهۆک : 35 پلەی سیلیزی

زاخۆ :36 پلەی سیلیزی

ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی

ئاکرێ : 36 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 37 پلەی سیلیزی 

هەڵەبجە : 33 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 39 پلەی سیلیزی

 
Fly Erbil Advertisment