سەرۆك بارزانی و عەممار حەکیم هەڵبژاردنی پەرلەمان و چەند پرسێکی دیکەیان تاوتوێ کرد

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد
سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی کرد

ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، لە پیرمام سەرۆك مسعود بارزانی پێشوازی لە سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندی یاوەری کرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەنراوی بارەگای بارزانی، لە دیدارەکەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە بە گشتیی، هەروەها باس لە ئالنگاری و گرفتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پەیوەندیی نێوان لایەنە سیاسیەکانی عێراقی کرا.

بارەگای بارزانی ئاماژەی بەوەش کردووە، هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تەوەری تری ئەو دیدارە بوو.

 
Fly Erbil Advertisment