مەسرور بارزانی: ئامادەین لە بواری دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری هاوکاریی عێراق بکەین

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد
سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد

ئەمڕۆ سێشەممە 10/7 ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەممار ئەلحەکیم سەرۆکی ڕەوتی نیشتمانیی حیکمە کرد.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوە تایبەت بوو بە گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ. لەمبارەیەوە بە گرنگییەوە ئاماژە بە ڕێککەوتنی سێ لایەنەی ئەم دواییە و دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان درا و هاوڕابوون لەسەر ئەوەی پێویستە ئەم ڕێککەوتنە، ببێتە دەستپێکێک بۆ ڕێککەوتن لە سەر دەرکردنی یاسای تایبەت بە نەوت و گاز .

چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراجۆرەکاندا، بە تایبەتی پڕۆژەی ڕووناکی و دابینکردنی کارەبای بەردەوام و کاراکردنی سیستەمی بانکی و پڕۆژەی هەژماری من، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو . سەرۆکی حکومەت ئامادەیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی دەربڕی بۆ ئەوەی لە بواری دابینکردنی کارەبا و سوود وەرگرتن لە ئەزموونی سەرکەوتووی پڕۆژەی ڕووناکی و چاکسازیکردن لە سیستەمی بانکی و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، هاوکاری حکومەتی فیدراڵ بکات .

هەروەها گفتوگۆ لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و هەردوولا هیواخواز بوون ببێتە سەرەتایەک بۆ قۆناخێکی نوێ لە لەیەکتێگەیشتن و چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی مافەکانی گشت پێکهاتەکان.

 
Fly Erbil Advertisment