محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود: پێویستە کورد داوای کۆنفیدراڵی بکات

سەرۆک حزبی سۆسیاڵ دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، وڵاتە زلهێزەکان لە زۆربەی شوێنەکان شەڕی بە وەکالەت دەکەن.
محه‌ممه‌د حاجی مه‌حموود، سەرۆکی حزبی سۆسیاڵ دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2025، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: تاوه‌كوو ئێستا لایه‌نه‌كانی عێراق له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردن گومانیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆز بێت رەنگە هه‌ڵبژاردنیش نه‌كرێت.
گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت دەسەڵات و مافی زیاتریان هەبێت
محەممەدی حاجی مەحموود، جەختی لەوە کردەوە، لایەنە سیاسییەکانی عێراق دڵنیا نین هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت، چونکە بارودۆخی عێراق خراپە، هەروەها گرووپە چەکدارەکان دەیانەوێت دەسەڵاتی زیاتریان هەبێت لە عێراق.
ئەمەریکا جێگای متمانە نییە
گوتی: ئەمەریکا جێگای متمانە نییە، بەگشتیی بارودۆخی ناوچەکە ئاڵۆزە، وڵاتە زلهێزەکان لە زۆربەی شوێنەکان شەڕی بە وەکالەت دەکەن.
پێویستە کورد داوای کۆنفیدڕالی بکات
سەرۆک حزبی سۆسیاڵ دیموکرات گوتیشی: کورد بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچە ئامادەنییە، پێویستە کورد داوای کۆنفیدڕالی بکات و زوو یان درەنگ دەبێتە خاوەن دەوڵەت.
شەڕ و ئاڵۆزیی لە سووریا ڕوودەدات
دەربارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سووریا، باسی لەوە کرد، کۆسپی سەرەکی لە بەردەم ئەحمەد شەرع هێزەکانی سووریای دیموکرات( هەسەدەیە)، هەربۆیە ئێستاش نەبێت لە داهاتوو دا شەڕ لەنێوانیان ڕوودەدات.
بەغدا کێشە بۆ کورد دروست دەکات
باسی لەوەش کرد، هه‌ر جاره و له به‌غداوه به‌جۆرێك كێشه بۆ كورد دروست ده‌كرێت و پرسه گرنگه‌كان ده‌درێته ده‌ست شوێنێك و ئه‌نجومه‌نێك و دادگایه‌ك.