سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوانیان کردەوە.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 8ـی تشرینی یەکەمی 2025، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە کلێمێنس زێمتنەر، باڵیۆزی نوێی یەکێتیی ئەورووپا لە عێراق کرد.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە دیدارەکەدا سەرۆکی حکوومەت وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە باڵیۆز، جەختی لە گرنگیی برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا کرد.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەشڵێت: چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی دیدارەکە بوو.

 
 
 
 
Fly Erbil Advertisment